هه‌رشتێک بکڕیت له ئه‌ڵمانیادا به ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراو باجی ده‌که‌وێته‌سه‌ر.
بۆ نموونه: زۆربه‌ی شتومه‌که‌کان بێجگه له خواردن و شتومه‌کی خوێندن 19% ی نرخه‌که‌ی باجه، بۆ خواردنیش 7%. واتا ئه‌گه‌ر شتێک بکڕیت به 100 ئۆیرۆ نرخه‌که‌ی بێ باج 81 ئۆیرۆیه و 19 ئۆیرۆش باجه.
به‌گوێره‌ی یاسا، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای یه‌کگرتووه‌وه دێن ده‌توانن ئه‌و ڕێژه‌ی باجه وه‌ربگرنه‌وه، ڕه‌چاوی جێی نیشته‌جێبون ده‌کرێت نه‌ک ڕه‌گه‌زنامه، واتا کوردێک له ئه‌ڵمانیایه ناتوانێت ئه‌و ڕێژه باجه وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام کوردێک که دێت بۆ ئه‌ڵمانیاو ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و باجه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌م ڕێگایه‌ی خواره‌وه.
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و باجه ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م سێ خاڵه بکرێت.
1- له‌و جێگه‌یه‌ی شتی لێده‌کڕێت (دوکان، بازاڕ، کارگه ...)
- له کاتی پاره‌دانی ئه‌وشته‌ی ده‌یکڕیت داوای ئیستیماره‌ی گێڕاندنه‌وه‌ی باجی جیهانی بکه (Global Refund Cheque) ئه‌گه‌ر بشڵێیت (Tax free) مه‌به‌سته‌که‌ت ده‌گات و ئه‌زانرێت مه‌به‌ستت چییه.
- ئیستیمارهکه پڕ ده‌که‌یته‌وه به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له پاسپۆرته‌که‌دا هاتووه.
- پسوڵه‌ی ئه‌و شته‌ی که ده‌کڕدرێت ده‌بێت به ئیستمارهکهوه بلکێندرێت.
تێبینی:
ئه‌و شته‌ی ده‌یکڕیت نابێت نرخه‌که‌ی که‌متر بێت له 25 ئۆیرۆ بۆ باجکراوی 19% نمونه‌ی شتومه‌کی کاره‌بایی و 50 ئۆیرۆش بۆ باجکراوی 7% نمونه خواردن.
2- لای گومرک
- گه‌شتیار ده‌بێت گومرک ئاگاداربکات له‌و شتانه‌ی که کڕیونی.
- پێش ده‌رچونت له‌و ووڵاته‌ی که ئه‌وروپای یه‌کگرتووی لێوه به‌جێده‌هێڵیت ده‌چیته بنکه‌ی گومرک. نمونه‌یه‌ک: ئه‌گه‌ر له ئه‌ڵمانیا بچیته فه‌ره‌نسا، ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه که تۆ ئه‌وروپات به‌جێهێشتووه!!
- به‌بێ مۆری گومرک باج وه‌رناگیرێته‌وه.
- ئه‌و شتانه‌ی ده‌یکڕیت ده‌بێت تازه‌بن و له گومرک له‌گه‌ڵ پاسپۆرته‌که‌تدا پیشانیبدهیت.
تێبینی:
- له گشت فرۆکه‌خانه‌کان یان بنکه‌ی قیتار که ئه‌وروپای یه‌کگرتوی لێوه به جێده‌هێڵیت، بنکه‌ی گومرک هه‌یه. بۆ جێبه‌جێکردنی کاروباری باج وه‌رگرتنه‌وه کاتی ده‌وێت، بۆیه ده‌بێت ئاگاداری کات بیت پێش ده‌رچونت.
- ئه‌و شته‌ی ده‌یکڕیت نابێت سێ مانگی به‌سه‌ردا چووبێت.
گێڕاندنه‌وه‌ی باج
- له گومرک گه‌شتیار ئیستمارهکه ده‌داته یه‌کێک له‌و بنکانه‌ی که له فرۆکه‌خانه‌کاندا هه‌ن.
- ئه‌و ڕێژه باجه‌ی دراوه به ده‌ستی وه‌ریده‌گریته‌وه له‌و بنکه‌یه.