به‌بۆنه‌ی یادی 250 ساڵه‌ی فریدریش شیله‌ری نووسه‌ر و بیریاری گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی، هونه‌رمه‌ندی به‌توانا زیاد شینۆ پێشانگایه‌کی کالیگرافی له هۆڵی ڕێکخراوی هینبوون له به‌رلین کرده‌وه.
به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی زۆر له دۆستانی هونه‌ر و میوانانی ئه‌ڵمان، تابلۆ ڕه‌نگینه‌کانی هونه‌رمه‌ند شینۆ، بوونه شاشه‌یه‌کی نه‌خشین بۆ ووته به‌پێزه‌کانی شیله‌ر، هه‌ربۆیه ناونیشانی پێشانگاکه‌ش بریتی بوو له ووته‌یه‌کی که ده‌ڵێت زه‌وی جێگای بۆ هه‌موو هه‌یه.
شیله‌ری شاعیر و شانۆ نووس و بیریار لای کوردیش ناسراوه و نووسینه‌کانی بۆ سه‌ربه‌ستی ڕۆلی بینیوه له لای زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران و بیریارانی ئێمه‌ش، به نمونه‌ش شینۆی هونه‌رمه‌نده که توانیویه‌تی له ڕێگای هونه‌ره‌که‌یه‌وه ووته‌کانی شیله‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ساده و ڕه‌نگین و زیندوو بخاته به‌ردیده و بینه‌رانی پێئاشنا بکات.
هینبوون و ئێواره‌یه‌ک
ڕۆلی هینبوون له خزمه‌تکردن به ڕه‌وه‌ندی کوردی له به‌رلین له‌به‌رچاوه و ئه‌مه یه‌که‌م چالاکی نییه که به‌شێوه‌یه‌کی شایسته بۆ کورد و میوانانی ئه‌ڵمان له هۆڵه‌کانیدا ده‌یگێڕن. ئه‌و دڵسۆزانه‌ی له هینبوون کارده‌که‌ن بۆ ئه‌م ئێواره‌یه‌ش ئاماده‌سازییه‌کی گونجاویان هه‌بووه هه‌ر له خواردن وخواردنه‌وه و خزمه‌تکردنی میوانه‌کانه‌وه تا به‌رنامه‌ی گونجاو و ساز له‌گه‌ڵ پێشانگاکه‌دا جێگه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان بوو.
له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه‌دا جگه له تابلۆ ڕه‌نگینه‌کانی شینۆ، چه‌ند پارچه‌یه‌ك موزیك به ئامێری باڵهبانیش لێدرا .
له‌ناکاوێکدا لاوێکی کورد به جلوبه‌رگی کوردی و باوهڵێکهوه خۆی کرد به هۆڵی پێشانگاکه‌دا و سڵاوی که ئاماده‌بووان کرد و به‌زمانی ئه‌ڵمانی که‌وته باسکردنی کورد و شینۆ و شیله و په‌یوه‌ندییان و به شێوه‌یه‌کی شانۆیی و توانی مه‌به‌ستی کاره‌کانی شینۆی هونه‌رمه‌ند و ووته‌کانی شیله‌ر بۆ ئاماده‌بووان بخاته ڕوو و له کۆتایشدا نمونه‌ی کاره‌کانی شینۆی له نامه‌دا که له باوهڵهکهیدا بوو پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان بکات.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌و ئێواره‌یه
|