ماڵباتێ مه
ئه‌کره‌م خامۆش
1-
تابلۆی ماڵباتی کوردی
به‌رلین، درشت و وردی
گه‌ر سه‌رنجی لێ بگری
پێده‌که‌نی، یا ده‌گری!
به‌ش به‌شن خانه‌واده
زه‌نگین، یا بێ سه‌واده!
چاره‌نووس وایه چاره...
چه‌پ و راستی رۆژگاره!
هات، نه‌هاتی..ناوه‌خته
ره‌ش یا سپی، له به‌خته!
خه‌ڵات یا له خودایه
یا له ره‌نجی ئه‌دایه!
ره‌ش، سپی هه‌ردوو دیوی
به گه‌زی خۆی ده‌پیوی!
تابلۆی ماڵباتی کوردی
غوربه‌ت، رشت و وردی..
دیمه‌نی بێ ژماری
ره‌نگاو ره‌نگه نیگاری!
2-
هه‌ر ماڵ و ماڵێ جیایه
جۆرێک هامۆنی تێدایه
کیژ و کوڕ.. ژن و پیاو هه‌ن
که ته‌نیا ده‌ژین ره‌به‌ن!
ماڵ هه‌تا ماڵ جیایه
کۆمه‌ڵێ هارمۆنیایه
چ زه‌نگین چ نه‌دارن
ره‌به‌ن یان خێزاندارن
ماڵ هه‌نه هه‌ن به‌خته‌وه‌ر
شوکرن به‌نان و که‌وه‌ر
که وێکڕا کۆک و ته‌بان
کێشه نیه له‌سه‌ر نان!
سه‌رجه‌می خانه‌واده
هه‌ر له‌م نژاده ماده
به سروشت جا که‌م و زۆر
تیا روو ده‌دا شه‌ڕو شۆڕ
ماڵیش هه‌یه به‌هه‌شته
وه‌ک تیا بژی فریشه
کچن یا کوڕوکاڵن
زه‌ر
زه‌ردو سو‌و
زه‌ردو سوور‌و ئاڵن
وه‌ک چه‌پک چه‌پکی گوڵن
یه‌ک زار‌و دیده‌و دڵن
هه‌ندێکی پیشه‌گه‌ران
مانوو به دوای گوزه‌ران
به شه‌وو رۆژ ده‌کۆشن
تاڵ و شیرین ده‌نۆشن
3-
هه‌ندێکی مامۆستانه
مژوویان دارستانه
بیر‌و وزه‌و ته‌انستی
ده‌به‌شنه‌وه زانستی
یا ده‌سته‌یێ پزیشکن
بۆ زه‌خمی بیمار تیشکن
هه‌ندێکی ریا سه‌ت
خه‌ریکن به سیاسه‌ت
یا هه‌ندێ زانه‌نشین
ته‌مه‌نیان ژوورهه‌ڵکشین
په‌ناهه‌نده‌ی هه‌نده‌ران
له تاراوگه هه‌ڵوه‌ران!
ده‌سته‌یه‌ک رۆشنبیرن
بۆ کولتوورمان هه‌ویرن
وه‌کو کابانی ژیرن
ژه‌قن ده‌که‌ن به شیرن!
جوانه داب و نه‌رێتی
هه‌ر لێی ده‌ڕژێ ئه‌رێتی
ده‌خوێنته‌وه به وردی
فه‌رهه‌نگی میللی کوردی
کوردی دڵسۆز به ئه‌مه‌ک
به‌یه‌کتر ده‌که‌ن کۆمه‌ک
که کوردستان و ناوی
داناوه له‌سه‌ر چاوی
وه‌ک ده‌سته‌ی کوردپه‌رستان
گیانی وا له‌سه‌ر درستان
4-
که پێشه‌نگی کۆمه‌ڵه
وه‌ک دروشم و کۆته‌ڵه
وه‌ک گزنگی هه‌تاوه
جوان نیشانه‌ی پێکاوه
له‌ژێر ئاڵای شه‌کاوه
یادی نه‌ورۆزو کاوه
هه‌ر ساڵ به شین یا شادی
پیرۆزمان کردووه یادی
تابلۆی ماڵباتی کوردی
جوانه درشت و وردی
جا ئه‌گه‌ر سه‌وزو سوورن
به باڵا سه‌ره‌و ژوورن
گه‌ر سپی و شین و زه‌ردن
به کۆ وێکڕا هاوده‌ردن
وه به‌که‌ینی دووژمنان
رژاونه‌ته هه‌نده‌ران
ئیرۆ یه‌ک دڵ، یه‌ک زمان
گشت تێگه‌یین بێگومان
یه‌ک بیروباوه‌ر و هه‌ست
وێکڕا ده‌گه‌ن مه‌به‌ست