بۆ ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیی له پرۆسه‌کانی ئه‌نفالی به‌دناودا له گه‌رمیان و قه‌ڵاسێوکه
ئاسۆ مه‌مه‌ند هامبۆرگ 04.04.2011
هه‌ر که زستان بار‌و بنه‌ی ئه‌پێچیته‌وه و روو له وه‌رزی به‌هار و مانگی ئازار ده‌کات ئیتر ئازاره‌کانمان ڕوو له زیاد بوون ئه‌که‌ن و بیره‌وه‌ری و ڕۆژه ڕه‌شه‌کانمان و مه‌رگه‌ساته‌کانمان سه‌ر له نوێ ئاوه‌زێ ده‌بنه‌وه‌و ده‌مانبه‌نه‌وه به ناو ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خت و پڕ نه‌هامه‌تیانه دا که ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه به‌ده‌ست ڕژێمی به‌عسی له گۆرنراودا چێشتومانه ، ئاخر که ته‌نها له به‌سه‌رهاته‌کانی مانگی ئازار و نیسان ده‌ڕوانین له بۆردومانی بێبه‌زه‌یانه‌ی دۆڵی جافایه‌تی و کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه و ژه‌هربارانی سێوسێنان وناوچه‌ی قه‌ره‌داغ وناوچه‌ی قه‌ڵاسێوکه وهه‌ر هه‌شت قۆناغی وه‌حشیانه‌ی پرۆسه‌کانی ئه‌نفالی بهدناوتادهگاته ده‌ڤه‌ری بادینانی خۆشه‌ویست ئیتر به‌سه بۆده‌رخستنی روی ڕه‌شی ئه‌و ڕژێمه داپڵۆسێنهرو تۆقێنهرو ره‌فتار عه‌سکه‌ریه ئیستیتانیه هاره‌دا که‌هه‌موو توانا سه‌ربازیه‌کانی بۆ له ناو بردنی گه‌لی کورد خستبوه کار
.
ئه‌گه‌رچی سه‌رتاپا هه‌موو مانگه‌کان بۆ گه‌لی کورد هه‌ر هه‌مووی پڕاوپڕه له تراژیدیا‌و ناهه‌مواری به‌ڵام مانگی ئازار‌و نیسان چڵه پۆپه‌ی وه‌حشیه‌ت و دڕنده‌یی تاوانه‌کان و مه‌زڵومیه‌تی و بێدادی گه‌لێکی بن ده‌ستی وه‌ک گه‌لی کوردستان ده‌رده‌خات که به خه‌ڵک و خاک‌و ژینگه‌وه له به‌ین ئه‌براین قڕ ئه‌کراین ژه‌هرخوارد ئه‌کراین زینده‌به‌چاڵ ئه‌کراین له به‌رچاوی گشت جیهان . وه دنیای که‌رو ڵاڵ و کوێری ئه‌وکاتیش به‌ئیسلام و غه‌یره ئیسلامه‌وه نه‌یان ئه‌بینین .بۆیه نابێ و هه‌رگیز نابی له تاوانباران و هاوکارانی ئه‌م تاوانه کۆمه‌ڵکوژیه پلان بۆ داڕێژراوه‌دا خۆشبین و ڵێگهڕێن تاوانکاران به به‌رچاوی تاوانڵێکراوانهوه ژیان بگوزه‌رێنن وداڵده بدرێن و له ده‌ست یاسا قوتاربن شه‌رمه شه‌رم .
ڕۆژی 14.04 هه‌موو ساڵی که بووه‌ته سمبولی ڕۆژی یادیکردنهوهی ئه‌نفاله‌کان ،ئه‌مه ته‌نها ڕۆژێکی ئاسایی نییه‌و به‌س. ئه‌مه مێژوویه‌کی پڕ له به‌رخوردان و دانی ڕووبارێک خوێنی ئه‌م گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ته بووه بۆ ئازادی و رزگاربوونینیشتیمانی وبه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی شکۆ و مافه‌کانی مرۆڤی کورد و دیموکراسی ، له‌دوای ڕاپه‌رین و هه‌ڵمژینی هه‌وای ئازادی و پاشان پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له 2003 دا و له گۆرنانی به‌عس ده‌رفه‌تێکی تر بۆژیانی کورد کرایه‌وه که له ڕابردوودا له به‌ر درنده‌ی ڕژێم خه‌ونمان پێوه ده‌دیت و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له بوون به قوربانی بۆی ، نابێ ههرگیزڕۆژگاری نه‌هامه‌تیه‌کانی پێش ڕاپه‌ڕینمان له بیربچێته‌وه ( کوشتن ، ئیعدامکردن ، زیندانی کرنو ئه‌شکه‌نجه‌دان ، نه‌فی کردن ، ئابرووبردن ،سوکایه‌تی پێکردن ، هه‌ڵه‌بجه ئه‌نفال ، ته‌عریب،ته‌بعیس، ته‌هجیر .... هه‌زاران شتی تر ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی کوردبووین ) ،راسته دنیا گۆراوه به‌ڵام سه‌یری مێژوو بکه‌ن هه‌میشه چه‌رخ بۆ کورد له چهپگهریدا هه‌رچه‌ند به‌هۆی خۆشیه‌وه بووه . کورد له ماوه‌ی 20 ساڵی حکومرانی خۆیدا گه‌لێک هه‌نگاوی باشی بڕیوه که‌زۆر له‌وشتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون نه‌ک هه‌ر واقیع به‌ڵکو خه‌ون بوون خه‌ون .. براینه هه‌ر سه‌رده‌می ئه‌نفالتان بێته‌وه یاد چیمان به‌سه‌رهات نه‌ک هه‌ر هیچ که‌سێک به‌ڵکو ته‌نها خواشمان له‌گه‌ڵ به‌بوو، بۆیه گرنگه به‌هه‌موو کهمووکوریهکانیشهوه ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بپارێزین و هه‌وڵبده‌ین بۆ چاککردنی ته‌نها چاککردنی نه‌ک ڕوخان و پاشان چاککردنی که ره‌نگه پێمان به ئاسانی چاکنه‌بێته‌وه ، بۆیه هه‌قه هه‌موولایه‌ک به ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزیسێۆن و خه‌ڵکی کوردستانه‌وه واقیعانه مامه‌ڵه بکه‌ن و عه‌قڵ و لۆژیک جێگایی هه‌موو بیرکردنه‌وه نالۆژیکیهکانبگرێتهوه ئه‌م ڕۆژه بکه‌نه ده‌رفه‌تیک بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه‌و جێبه‌جێکردنی ده‌ست به‌جێی داواره‌واکانی ئه‌م گه‌له‌ی که هه‌رچی ووزهوتوانایی هه‌بوو له‌خوێن و سه‌روماڵ به‌م نیشتیمانه‌ی به‌خشی ،برینی سارێژنه‌بووی جه‌سته‌مان زۆرکۆڵهواره ئیتیر با به‌س بێت ڕشتنی خوێنی ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته به ده‌ستی ڕۆڵه‌کانی خۆی با خۆمان هه‌توان بین بۆ ساڕێژکردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانمان ،بیرمان نه‌چێت چۆن مێژوو سه‌روه‌ریه‌کانمان ده‌نوسێته‌وه ئاواش خراپی وبهدبهختیهکانیشمان ده‌نوسێته‌وه ،مێژوو به‌که‌س به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی نانوێنێ ئه‌گه‌ر خۆمان کاراکته‌ری میهره‌بانی و لێبورده‌یی نه‌بین .
دیسان ده‌سا با له ساڵ یادی ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌سات وتراژیدیایهی که لهمانگاکانی ئازارونیساندا له کردهسهربازیه وهحشیهتگهرایهکهی ڕژێمی گۆربه‌گۆڕی به‌عس وهاوکارهکانیهوه که به (بۆردومانی بۆمبی قه‌ده‌غه‌کراوی کیمیایی و بۆمبی هێشوویی و ژه‌هرباران و ئه‌نفالی بهدناوله 8 قۆناغی جیاداو کۆڕه‌وی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌عس و برسی بوونی ملیۆنانی کورد ) که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتووه بکه‌ینه ڕۆژی لێبورده‌یی وڕێکخستنه‌وه‌ی نێوماڵی کوردی و چاره‌سه‌ری ئاریشه‌و گرفته‌کانمان .
له ساڵیادی بیره‌وه‌ری و ئازاره‌کانی چه‌کی کیمیایی و کۆمه‌ڵکوژی (جینۆساید) له قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان وناوچه‌ی قه‌ڵاسێوکه‌و دۆڵی بالیسان و شێخوه‌سانان و ده‌ڤه‌ری بادینان و هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان له پرۆسه‌کانی ئه‌نفالی به‌دناوو هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نم که ، بێ له‌وه‌ی که به‌هه‌موو توانایه‌کمه‌وه به‌رگری له قوربانیان و داکۆکی له مه‌زڵومیه‌تی گه‌له‌که‌م ده‌که‌م له هه‌ر جێگه‌یه‌ک پێمبکرێت ، وه وه‌ک وه‌فاو ڕێزلێنانێک له قوربانیانی گه‌له‌که‌م له‌و دوو ڕۆژه‌دا 16.03 و 14.04 هه‌موو ساڵێ گۆشت خواردن له خۆم حهرامدهکهم و وه سه‌رنه‌بڕینی هیچ گیاندارێک و په‌له‌وه‌رێک له دوورۆژهدا پهیڕهودهکهم و چونکه لهودووڕۆژهدا نه‌ک هه‌ر مرۆڤی کورد به‌ڵکو سروشتی کوردستان و هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌بوو که‌وتنه به‌ر ئه‌وشاڵاوه ، ئومێدم وایه که ئهمکۆدهنگیه بکرێته نه‌رێتێک و له‌و دوو ڕۆژه‌دا خواردنی گۆشت بۆ کورد حهرامبکرێت.
بۆساڵیادی مه‌رگه‌سات وکۆرهوی ملیۆنانی کورد و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و ئه‌نفالی به‌دناودا ، سه‌ری رێز‌و پڕحورمهت بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان داده‌نه‌وێنم و له‌سه‌ر گلکۆبێنازهکانیان چه‌پکه‌گوڵی ڕێزلێنان داده‌نیم و گۆره‌کانیان ده‌که‌ینه قیبله‌و ڕووی تێده‌که‌ین
سه‌ربه‌رزی بۆپێشمه‌رگه‌و که‌سوکاری شه‌هیدان وکه‌سوکاری پاشماوه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال
چاکبوونه‌وه بۆ هه‌موو برینداراکانمان که به چه‌کی کیمیایی و چه‌که‌کانی تر که‌مئه‌ندامبوون
له‌عنه‌ت له به‌عسیه‌کان و هاوکاره‌کانیان و خوڵقێنه‌رانی ئه‌م مه‌رگه‌ساتانه .. نه‌فره‌ت .. نه‌فره‌تتان لێبێت
Aso Mamand
assomamand@yahoo.com