بابه‌تی هه‌ڵبژارده
ئاسانکاریه‌کان بۆ ره‌ڤه‌ندی عێراقی له‌سه‌ر وهسیقهکان و گه‌یشتنیان بو بنکه‌کانی ده‌نگدان
هه‌موو عێراقیێک خوی ئاماده دکات بو به‌شداربون و رویشتن بو بنکه‌کانی ده‌نگدان و هه‌لبژارتنی هه‌رلایه‌نێک که‌سێک به گوێره‌ی ره‌زامه‌ندی خوی، که وه‌کو نوینه‌ری خوی له په‌رله‌مانی عێراق ببینێت. ئه‌لمانیا یه‌کێکه له‌و وه‌ڵاتانه‌ی که هه‌لبژاردن لێ ده‌کرێت وه له چوار بنکه هه‌لبژاردن ده‌کرێت:
برلین- کولون- مانهایم و میونیخ
هه‌موو ئاماده‌کاریێک بو روژانی هه‌لبژاردن ئاماده‌یه که له روژانی 5.6.7.ئادار له کاتژمێر هه‌شتی به‌یانی تاکو کاتژمێر شه‌شی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
بو ئه‌وکه‌سانه‌ی که مافی ده‌رچون له شوێنی خوی که له 30 کیلومه‌تر یان نیه وه وهسیقهکانی خویان ته‌سلیمی پولیسی ئه‌لمانیان کردوه ، به سوپاسیهوه وه‌زاره‌تی ناوخوی ئه‌لمانیا په‌یوه‌ندی به هه‌موو هه‌رێمه‌کانی کردوه که وه‌سیقه عێراقیه‌کان به شێوه‌یه‌کی کاتی بیده‌نه خاوه‌نه‌که‌ی و پاش هه‌لبژرادن بویان بگه‌رێنه‌وه هه‌روه‌ها رێگه به‌و که‌سانه بیده‌ن هاتوچو بکه‌ن بو بنککانی ده‌نگدان له ئه‌لمانیا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت ئیشاره‌تی به‌وه کردوه که له بریاری پێش‌و له‌ماوه‌ی هه‌لبژاردنه‌کانی کانونی دووه‌می 2005، ته‌نها یه‌ک که‌سی عێراقی که‌لکی له‌م بریاره وه‌رگرتبو. به کیتابێکی تری حکومه‌تی یه‌کگرتو له سه‌ر قانونی نیشته‌جێبون که رێگه به په‌نابه‌ره‌که ده‌درێ بو گه‌رانه‌وه‌ی جه‌واز بو کاتێکی دیاریکراو وه پێویست، هه‌روه‌کو له فه‌قه‌ره‌ی ژماره 5.6.50 هاتوه.
سه‌رچاوه: به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان / نوسینگه‌ی ده‌ره‌وه
بانگه‌وازێک بۆ ره‌وه‌ندی کوردی ئه‌وروپا
هاووڵاتییه خۆشه‌ویسته‌کانمان،
کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌وروپا،
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق رووداوێکی سیاسی گرنگه بۆ خه‌ڵکی عێراق، به تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی کورد. چونکه هه‌ڵبژاردن یه‌کێکه له بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی دێمۆکراسیی، گه‌له‌که‌شمان له پێناوی هاتنه دی ئه‌و دێمۆکراسییه قوربانیێکی زۆری داوه‌و هه‌میشه دێمۆکراسی دروشمی ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیمان بووه، ئه‌مرۆش ده‌بینین وا به‌شێک له‌و دێمۆکراسییه هاتۆته دی، له‌سه‌رمانه نرخی بزانین و بیپارێزین.
وه‌ک ئاگادارن له چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپا له رۆژانی 5-7ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌رکی هه‌موو لایێکمانه، هانی هاونیشتمانییانی کورد بده‌ین که به گه‌رمی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و مافی ده‌نگدانی خۆیان بۆ پاشه‌رۆژی گه‌له‌که‌مان به‌کاربهێنن. له هه‌مانکاتیشدا ده‌بێت هه‌موو لایێکمان، به ئه‌و په‌ڕی توانا هه‌ولی ئه‌وه بده‌ن که له هه‌موو بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌ی ده‌نگدان به هێمنی و بێ ته‌گه‌ره بڕوات به‌ڕێوه.
هێنانه پێشه‌وه‌ی هه‌ر کۆسپێک له رێگه‌ی پرۆسه‌ی کاروباره‌کانی ده‌نگدان، زیانی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ خراپکردنی ناوبانگی پرۆسه‌ی دێمۆکراسیی له عێراقداو دوژمنانی دێمۆکراسی سوودی لێ ده‌بینن. به‌ر له هه‌موو که‌س رووی ده‌ممان له هه‌وادارانی لیستی هه‌وپه‌یمانی کوردستانیی ده‌که‌ین، که له پرۆسه‌ی ده‌نگدان، رۆلی به‌رچاویان هه‌بێت له پاراستنی هێمنی و رێک‌وپێکی له بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردن. ده‌بێت بزانین سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌موو لایێک، به تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
سه‌رکه‌وتوو بێت پرۆسه‌ی به دێمۆکراتیزه‌کردنی عێراقی فیدرالی.
سه‌رکه‌وتووبێت گه‌لی کورد له هه‌لبژاردنی ده‌سته‌یه‌کی کارای کاندیدانی کورد بۆ په‌رله‌مانی عێراقی فیدرالی.
براوه بێت لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان/ لێژنه‌ی باڵای ده‌ره‌وه
پارتی دێمۆکراتی کوردستان/ لقی ئه‌وروپا
حیزبی شوعی کوردستان/ رێکخراوی ئه‌وروپا
حیزبی سوسیالیستی دێمۆکراتی کوردستان/ مه‌لبه‌ندی ئه‌وروپا
حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان/ لقی ئه‌وروپا.
به‌رلین .. کۆبونه‌وه‌یه‌کی کۆمسیۆن ونوێنه‌رانی قه‌واره سیاسیه‌کان به‌ڕێوه‌چوو
بورهان ئه‌مین / ئه‌ڵمانیا
ڕۆژی 2010.2.23(هیشام سوهه‌یلی) به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و(خديدا قولو) ڕاوێژکاری یاسایی بنکه‌که‌و چهندکارمهندێکی تری کۆمۆسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان ، كۆبوونهوهیهکی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسیه‌کان سازکرد،(عه‌بدولموئمین ده‌شتی) ڕاسپێردراوی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ئه‌ڵمانیا
بۆ کاروباری هه‌ڵبژاردن که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بو، >> به‌رده‌وامبه
به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی بالای ( ی. ن. ک ) له ده‌ره‌وه، به بۆنه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه
هه‌ڵبژاردن و ئازادی ده‌نگدان و را ده‌ربڕین سومبولی ئه‌و پڕۆسه دیموکراسییانه‌یه که کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی له پێناوی به شارستانیکردن و پێشکه‌وتنیدا خه‌بات و ماندووبوونیان له پێناودا ئه‌نجامداوه .. هیچ کاتیش په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می دیموکراسی هه‌ر له‌خۆوه جێبه‌جێ نه‌کراوه و به‌رقه‌رار نه‌بووه بێ ئه‌و قوربانیدانانه‌ی له پێناویدا پێشکه‌ش کراون. هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردنی 7/3 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نیشتمانی عیڕاقی فیدڕاڵیش له‌خۆوه نه‌هاتۆته ئاراوه و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی و خه‌ڵکی عیراقیش به گشتی سه‌دان
هه‌زار قوربانییان له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه. >>
بابه‌تی هه‌ڵبژارده
كۆمه ڵه ى براده رانى كه‌رکوك و سیمینارێك
دەنگ بە کێ دەدەن؟ وە بۆچی
له رۆژی شەممه بەرواری 27.02.2010 كاتژمیر 17:00 سمینارێك ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌گێڕێت له‌ژێر ناونیشانی دەنگ بە کێ دەدەن؟ وە بۆچی
سێمیناركە لە بنکه‌ی هاوبه‌شی زۆزك و ئاوه‌دانی و براده‌رانی که‌رکوك له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه
Willdenow Str. 5a
13353 Berlin
رێگای گەێشتن
U6 Wedding ، S-bahn Ring S41, S42
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌یاد كه‌نانی، رایگه‌یاند پرۆسه‌ی دهنگدانو تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران له ده‌ره‌وه له‌یه‌ككاتدا ئه‌نجامده‌درێت، روونیشیكرده‌وه كه پرۆسه‌كه به‌پێی میكانیزمێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
>> به‌رده‌وامبه
مه‌کته‌بی کومیسیون له به‌رلین سیمینارێكی له سه‌ر هه‌لبژاردنه‌کان سازکرد
کومیسیونی باڵای سه‌ربه‌خوی هه‌لبژاردنه‌کان- مه‌کته‌بی ئه‌لمانیا / به‌رلین سیمینارێکی سازکرد بۆ جالیه‌ی عێراقی له 19/02
به بهشدرییهکی باشی عێراقییه‌کان له به‌رلین و نوێنه‌ری بڵیۆزخانه و قونسول ی عێراقی و نوێنه‌ره‌ی چه‌ندین ڕێکخراوی مه‌ده‌نی له به‌رلین سیمیناره‌که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو.
پاش کردنه‌وه‌ی سه‌میناره‌که به‌رێوه‌به‌ری گشتی مه‌کته‌بی کومیسیون له ئه‌لمانیا هاشم السهیل باسی له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتو له 5 تاکو 7 ئادار کرد‌و له هه‌مانکاتیشدا ده‌رباره‌ی دامه‌زراندن و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانی کۆمسیۆنه‌کانی کرد که بۆ دامه‌زراندنه‌کان سازکرابوون.
کوردستانیانی خۆشه‌ویست
له کات و ساتێکی مێژوويیدا هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستی پێکردو لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان که 13 حزب و قه‌واره‌ی سیاسی کوردی له‌خۆگرتووه و به ژماره‌ی 372 دابه‌زیوه.
ئه‌م لیسته لیستی فره‌یی و خوێندنه‌وه‌ی یه‌کترو پێکهاته‌و بیروبۆچونهکانهو هه‌موومان به ئومێدێکی گه‌وره‌وه
ده‌ڕوانینه ئه‌و لیسته، >>
هه‌ڵبژاردن ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و مافێکی ره‌وای تاکه
هه‌ڵبژاردن له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌شه‌ریه‌تدا مانای ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که، له‌و چه‌مکه گرنگه‌و هۆشیارترکردنی تاکه بۆ گرتنهرێی به‌ده‌نگه‌وه‌چونی یه‌کێک له هه‌ره پیرۆزترین و گرنگترین مافه‌کانی و به‌و پێیه‌ش بردنی کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سیکولار و خاوه‌ن مۆڕاڵ و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی له چاره‌نوسی ژیانی و (فۆڕمۆڵه‌کردنی بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کانی) بۆ ژیانی رۆژانه‌ی.
>> به‌رده‌وامبه
داخوازنامه بۆ نوێنه‌ره راسپێردراوه‌کان قه‌واره‌ی سیاسی و چاودێره‌کانی راگه‌یاندن
کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کان- مه‌کته‌بی ئه‌لمانیا راده‌گه‌یێنێت، بو تومارکردنی نوێنه‌ره‌کانی قه‌واره‌ی سیاسی له ئه‌لمانیا، و چاودێره‌کان و راگه‌یاندن، له 12. شوبات تاکو 2 ی ئادار .2010.
هیوادارین په‌یوه‌ندی پێمان بکه‌ن به رێگای ته‌له‌فون، بو ده‌ستنیشانکردنی کاتی تومارکردن.
پێویسته بو تومارکردن گرنگی به وه‌سیقه‌ی راسپێردراوهکه بده‌ن بو قه‌واره و پرکردنی فورمی تایبه‌ت بو ئه‌و مه‌به‌سته.