کردەوەى ماموت و دکتۆراکه‌ی فرسه‌ت رۆژبه‌یانی

ڕۆژى هەینى 08.06.2012، لە (زانکۆى هومبۆلدت-فاکەڵتى فەلسەفەى3/ بەشى ئیسلامناسى) کاندیدى دکتۆرا بەڕێز ( فرسەت ڕۆژبەیانى) بەرگرى لە تێزى دکتۆرایەکەى کرد کە بە ناونیشانى
( Das Unternehmen „ Mammut“- Ein politisch-militärisches Geheimdienstunternehmen in Südkurdistan in den Jahren 1942/1943 und seine Vorgeschichte)
بەڕێز ڕۆژبەیانى لە تێزەکەیدا باس لە کردەوەى ماموت دەکات ، کە بە هۆیەوە سوپاى ئەڵمانیا لە ساڵانى 1942/1943 لەدواى شکستە یەک بە دواى یەکەکانیان لەجەنگى جیهانى دووهەمدا پێویستیەکى زۆریان بە سەرچاوەیەکى نەوتى هەبووە ، بۆیە بیریان لەوە کردۆتەوە کە لە ڕێگاى کوردى باشوورەوە بتوانن بگەنە ئەو سەرچاوە نەوتیانەى کە عیراق پێى دەوڵەمەند بووە، ئەوەش لە کاتێکدا ئەگەر پاڵپشتى شۆڕشى ئازادیخوازى کورد بکەن بۆ دامەزراندنى دەوڵەتى کوردی، و بەکارهیًنانى ئەو بیرۆکەیە وەک کارتێک بۆ ڕازى کردنى کورد بۆ گەیشتن بە بیرەنەوتییەکان و دەستبەسەرداگرتنیان. دواى گەڕانێکى وورد توانیویانە گەنجێکى لێهاتووى شارى هەولێر کە ناوى ( ڕەمزى نافع ڕەشید ئاغا) بووە و خولیاى بیرۆکەى دەوڵتى کوردى بووە، بۆیە توانیویانە قانعى بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
سەرۆکى ئەو کردەوەیە ناوى ( گۆتفرید یوهانس مویللەر) بووە ، دوو ئەڵمانى تریشیان لەگەڵدا بووە و لەگەڵ گەنجە هەولێریەکە بە پەڕەشووت ویستویانە لە نزیک ڕانیە لە ناوچەى بتوێن خۆیان هەڵدەن بۆ ئەوەى بگەن بە ( شێخ مەحموودى حەفید) هەر بۆیە ئەو کردەوەیە بە ناوى شێخ مەحموود کراوە)
Mahmut Mammut
، بەڵام بە هۆى هەڵەى ستافى بەرپرس لە دابەزینەکە لە نزیک شارى مووسڵ دێنە خوارەوە واتە لە دوورى 260 کم لە شوێنى مەبەست، و هەر کە دادەبەزن (ڕەمزى نافع ڕەشید) دەبێتە کۆماندۆى گروپەکە و بە پێ تا لاى ئەسکى کەلەک دەڕۆن، و لەوێشەوە دەگەنە گوندێکى باوکى (ڕەمزى نافع) لە دەشتى هەولێر، ویستوویانە ئەمجارە بگەن بە تورکیا ، بەڵام ئەو پلانە ئاشکرا دەکرێت لە لایەن ئینگلیزەکانەوە کە لەو سەردەمەدا داگیرکەرى عیراق بوون و لە دواى تەنها 11 ڕۆژ لە خۆهەڵدانەکەیان دەستگیردەکرێن.
هەرچەندە ئەم کردەوەیە سەرکەوتوو نەبووە ، بەڵام دەنگى داوەتەوە لە مێژووى هاوچەرخى کورد، و تا ئەمرۆش باس و گفتوگۆى زۆرى لەسەر دەکرێ، بە تایبەتى لە بارەى بە نازیبوونى (ڕەمزى نافع ڕەشید)، و کاک فرسەت سەلماندوویەتى کە ڕەمزى کەسێکى نازى نەبووە، و ڕازى بوونى لە بەشدارى کردنى لەم کردەوەیە تەنها لە دڵسۆزى و خۆشەیستى بووە بۆ خاک و ووڵاتەکەى کوردستان.

لێژنەى تاوتوێکردنى نامەکە بریتى بوون لە:
1. Prof. Dr. habil Peter Heine.
2. Prof. Dr. habil Ferhad Ibrahim Seyder.
3. Prof. Dr. phil. Vincent Hoube.

لە کۆتاییدا لێژنەکە بڕیاریدا کە نامەکە وەکو خۆى وەربگیرێو پلەى زورباشەى درایە کە دەکاتە 2ى ئەلمانى ..
ban Copyright © 2010 Salar service