پشتێنه‌ی ژینگه
ژینگه له به‌رلین
له 1 ی 1 ی 2008 ـه‌وه پشتێنه‌یه‌کی ژینگه دیاریکراوه که ناوه‌ڕاستی به‌رلین به پانتایی 88 کم چوارگۆشه ده‌گرێته‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پیسبونی هه‌وا به‌هۆی ده‌رکرده‌ی گازی ئۆتۆمۆبیل
له‌م پشتێنهیهدا که ده‌که‌وێته ناو ئه‌ڵقه‌ی سکه‌ی بازنه‌یی قیتار (S-Bahn) له به‌رلین 1،1 ملیۆن خه‌لک ده‌ژین.
ئه‌م پشتێنه‌یه به تابلۆی تایبه‌تی هاتوچۆ دیاریکراوه وه‌ک له‌و وێنه‌یه‌دا دیاره، که له به‌رده‌م سکه‌ی بازنه‌یی له کاتی تێپه‌رین پیایدا یان به‌ژێریدا.
له ناو ئه‌م پشتێنهیهدا ته‌نها ئه‌و جۆره ئۆتۆمۆبێلانه بۆیان هه‌یه هاتوچۆ بکه‌ن، که ڕێژه‌ی ده‌رکرده‌ی گازی ئۆتۆمۆبێله‌کان که‌من و له ڕێگه‌ی ده‌زگای هاتوچۆوه زمبۆلی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن که ڕه‌نگه‌کانی سه‌وز و زه‌رد و سورن ده‌درێن له شوشه‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌کان.
واتا هه‌رچ ئۆتۆمۆبیلێک ئه‌م زمبۆلانهی پێوه‌نه‌بێت بۆی نییه بچێته ئه‌و پشتێنه‌یه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێت.
ئه‌م بڕیاره هه‌تا هه‌تاییه و هه‌مو که‌س ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی به‌رلینیش نه‌بێت یان له وڵاتێکی تره‌وه به مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزاریش هاتبێت.
|