له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئۆسته‌رن چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ری له‌سه‌ری یه‌ك ڕان ئه‌وه‌یه که له پێنجشه‌ممه‌ی سه‌وز کۆبونه‌وه‌ی مه‌سیح له‌گه‌ڵ 12 هاوڕێکه‌ی بۆ دوا جار کۆده‌بێته‌وه و پێکه‌وه نان و شه‌راب ده‌خۆن و داوایان لێده‌کات که یه‌کگرتوبن و پێیان ده‌ڵێت "کاتێك نان و شه‌راب پێکه‌وه ده‌خۆن من له بیر نه‌که‌ن".
له ئێواره‌ی دواتردا که ده‌کاته هه‌ینی و به کار فرایتاگ ناسراوه مه‌سیح له خاچ ده‌درێت و پاش دوو ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
هه‌ربۆیه له‌م سێ ڕۆژه‌دا مه‌سیحییه‌کان جه‌ژن ده‌که‌ن. هه‌ر له‌م سێ ڕۆژه‌شدا هێلکه ده‌کوڵێندرێت و ڕه‌نگ ده‌کرێت و وه‌ك هێمایه‌کی ئه‌م جه‌ژنه‌ی لێهاتووه و پێش چه‌ند ڕۆژێك دیکۆری زۆر جێگه به تایبه‌ت کلێسا و بازاره‌کانیش به گوڵ و گیا وهێلکه و له‌گه‌لیشیدا و له‌م دووایانه‌دا که‌روێشك به کارده‌هێندرێت، ئه‌مانه‌ش ته‌نها وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ژیاندنه‌وه و به‌رهه‌مهێنان نیشانده‌درێن.
به کورتی ئێستا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م جه‌ژنه وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك بۆ له خاچدان و هه‌ستاندنه‌وه‌ی مه‌سیحه.
به‌ڵام لای ئێمه‌ی کوردیش له هه‌مان کاتدا چه‌ند لێکچونێك به دیده‌کرێت له‌وه‌ی که له ئاینی یه‌زیدیدا و له‌و ماوه‌یه‌دا که مه‌سیحییه‌کان ئه‌م جه‌ژنه ده‌که‌ن، یه‌زیدییه‌کانیش چه‌ژنی سه‌ری ساڵ ده‌که‌ن و ڕۆژێکی دیاریکراویان هه‌یه، ئه‌ویش چوارشه‌ممه سور ی پێده‌وترێت، که تیایدا هێلکه ڕه‌نگ ده‌کرێت و دیوار و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کانیان به گوڵی سور که به قور دهینوسێنن ده‌ڕازێننه‌وه و چه‌ژن و شادی ده‌که‌ن.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه سور، که یه‌که‌م چوارشه‌ممه‌ی مانگی نیسان به گوێره‌ی ڕۆژمێری کوردی له ئاینی یه‌زیدیدا ده‌کاته یه‌که‌م ڕۆژی ساڵێکی نوێ له ڕۆژمێری کوردی ، هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و کالێندهره پاش 12 ی نیوه‌ڕۆ ڕۆژێکی نوێ ده‌ستپێده‌کات، هه‌ربۆیه‌شه که ئه‌و ئێواره‌یه وه‌ك ڕوژێکی نوێ ده‌ژمێردرێت و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
به گوێره‌ی ئاینی یه‌زیدی، ده‌وترێت له‌و ڕۆژه‌دا مه‌لیك زێن دێته خواره‌وه و کار دابه‌ش ده‌کات. بۆیه ڕۆژێکی پیرۆزه. هێلکه‌ش وه‌ك هێمای زیندویه‌تی و ڕهنگکردنیشی به ڕه‌نگه‌کانی سروشته.
لای ئاینی زه‌رده‌شتی چوار شه‌ممه ڕۆژی کۆچی دوایی زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ره. تۆ بڵێی پهیوهنییهک هه‌بێت؟!
زۆربه‌ی گێڕانه‌وه ئاینییه‌کان جۆره لێکچونێکیان هه‌یه، تۆ بڵێ ی ئه‌مانه هه‌موی ڕێکه‌وت بوبن، یان قودره‌تی قادره؟.
ئه‌وه‌ی ماوه بڵێم، هه‌رکه‌س به‌م جه‌ژنه دڵشاده، چه‌ژنی پیرۆزبێت..