له‌گه‌ڵ دیاری کردنی ئه‌گه‌ری واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له 25.07.2009 دا ، هه‌رێمی کوردستان به بار و دۆخێکی تایبه‌تدا ده‌ڕوات. ئه‌و باره تایبه‌ته له‌وه دروست بووه، که هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره له سایه‌ی ئێراقی دوای ڕژێمی ڕووخاوی به‌عس و، هاوکات بوونی فره لیستیدایه.بوونی ئه‌و فره لیستییه ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ڕه‌های تاکه لیستێک ده‌خاته به‌ر پرسیار ، بۆیه به‌ر له ده‌ستپێکردنی فه‌رمیی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بوونی گرژ ی ئاڵۆزی ، هێرش کردنه سه‌ر که‌سایه‌تی یه‌کتری، ناو زڕاندن و قبووڵ نه‌کردنی جیاوازی به بیانووی پاڵپشت کردنی لیستێکی تر ده‌ستی پێکردووه.
وه‌ک به‌رپرسیارێتی مێژوویی له ئه‌ستؤی هه‌ر تاکێکماندا ئێمه ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌موو هاوکارییه‌ک له ناوه‌وه وله ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندی کردن به ڕێکخراوه خاوه‌ن ئه‌زموونه‌کانه‌وه له بواری هه‌ڵبژاردندا و کارکردن وه‌ک چاو‌دێر له بنکه‌کانی ده‌نگداندا ده‌رده‌بڕین، هاوکات داوا له سه‌رجه‌م کوردانی تاراوگه ده‌که‌ین که ده‌سته‌ی هه‌مئاهه‌نگ پێکبهێنن ، تاوه‌کو هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد به‌ڕێوه بچێت.
وه‌ک ئاشکرایه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێراقدا وه‌ک پابه‌ند بوون به ئێراقی بوونی هه‌رێمی کوردستانه‌وه و وه‌ک پێویستی به ده‌نگی کوردانی تاراوگه ، ئه‌وکات هه‌ندێک کار ئاسانیان کرد، تاوه‌کو کوردانی تاراوگه بتوانن ده‌نگ بده‌ن .ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، ئه‌وه‌ی له بیریان نه‌بێت ( ئه‌نجا به هه‌ر بیانوویه‌ک بێت )کوردانی تاراوگه‌ن .
بۆیه ئێمه داواکارین که ته‌واوی کوردانی تاراوگه ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌کتری له پێکهێنانی ده‌سته و کۆمیته‌ی جیاواز جیاوازدا تاوه‌کو ده‌نگمان به فیڕۆ نه‌چێت ، به هاووڵاتی دابڕاو به هه‌رێمی کوردستانه‌وه دامان نه‌نێن.و ته‌نها له کاتی ده‌نگدان له سه‌ر ئاستی ئێراق ئێمه‌یان بیرنه‌که‌وێته‌وه.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که به‌شداری کردنی ئه‌مجاره‌ی کوردانی تاراوگه کارێکی ئاسانه، چونکه له هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی ئێراقدا سه‌رژمێرییان کراوه ،به‌شداری کردنیان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ده‌بێته کارێکی ئاسان و ڕۆتینی وه به بێ هیچ کێشه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت.
ئێمه‌ی کوردانی تاراوگه هه‌میشه خۆمان به به‌شێکی دانه‌بڕاو له نیشتمانی دایک زانیوه، ئیتر بۆ ده‌بێت له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بێ به‌ش بکرێن؟ ئه‌مه پرسیارێکه‌و ده‌بێت تاک به تاکی کوردانی تاراوگه به‌دوای وه‌ڵامه‌که‌یدا بچن..
داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌که‌ین که به شداری هێمنانه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و به شداری کارامه له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا به بێ په‌نا بردنه به‌ر هیچ توند و تیژیه‌ک، بکه‌ن.
به‌ره‌و په‌رله‌مانێکی کارا به په‌رله‌مانتارانی ڕاسته‌قینه‌و و کارامه‌وه.
ده‌سته‌ی تاراوگه بۆ پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردنی ئازادی په‌رله‌مانی کوردستان
02.06.2009
به‌رلین ئه‌ڵمانیا