رێژه‌ی بێگانه و چڕی نیشته‌جێبونیان له ناوچه و گه‌ڕه‌که‌کانی به‌رلیندا
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له 4.فێبرواری 2011، ده‌زگای ئاماری به‌رلین براندنبۆرگ، رێژه‌ی بێگانه و چڕی نیشته‌جێبونیان له ناوچه و گه‌ڕه‌که‌کانی به‌رلیندا ئاشکراکرد که به‌م شێوه‌یه یه:
ژماره‌ی گشتی بیانی له به‌رلین تا 31.12.2010 گه‌یشته نزیکه‌ی 872.000، که ئه‌مانیش ده‌کرێن به دوو به‌شه‌وه:
ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین ژماره‌یان 414.000 ــه و ئه‌وانی تر که 457.806 ــه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ترن و به‌ڵگه‌ی مانه‌وه‌یان هه‌یه یان ڕێگه پێدراون و له به‌رلین جێگه‌ی نیشته‌جێبونیان تۆمارکراوه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسی کاری ئینتیگراتسیۆن و کۆچبه‌ران سیناتۆر گونته‌ر پینینگ، له‌م سێ ساڵه‌ی ڕابردوه‌دا واتا له 2007 بۆ 2010 سیههزار 30.000 بیانی له به‌رلیندا زیادی کردووه. هه‌ر له‌م سێ ساڵه‌ی دوایدا، گۆڕانکارییه‌کان به‌م جۆره بوه:
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌بونه‌ته هاووڵاتی واتا هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی نین له 47.000 ـه‌وه دابه‌زیوه بۆ 485.000،
به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و بیانییانه‌ی بونه‌ته خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی له 372.000 ـه‌وه زیادی کردووه بۆ 415.000
ئه‌وه ڕێژه بیانییه له 190 وڵاتی جیهانه‌وه هاتون، زۆرترینیان له تورکیاوه هاتون ژماره‌یان 104.556 ـه که به ڕێژه‌ی سه‌دی ده‌گاته 20.8% ی هه‌موو بیانییه‌کان.چڕی بیانییه‌کان له ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاستی به‌رلین که میته ی پێده‌وترێت هه‌ن، پاشان نۆیکۆلن و فریدرشهاین-کرۆیتسبێرگ.
دوهه‌م وڵات که زۆرترین خه‌ڵکی له به‌رلین هه‌یه له وڵاتی سربیای جاران و مۆنتینیگرۆ وه هاتون.
سێهه‌مین گروپی گه‌وره‌ی بیانی له به‌رلین که ژماره‌یان 15332 ـه له ڕوسیا وه هاتون.
ئه‌گه‌ر ده‌خوازیت ورده‌کاری ته‌واو له‌سه‌ر ژماره‌ی بیانی له به‌رلین هه‌بێت ئه‌وه ته‌ماشای ئه‌م ئاماره فه‌رمییه‌ی ده‌زگای ئاماری به‌رلین-براندنبورگ بکه
به گوێره‌ی ئاماری هه‌مان ده‌زگا ژماره‌ی دانیشتوانی تۆمارکراوی به‌رلین تا مانگی 10ی 2010 گه‌یشتۆته 3.450.900 وه ئه‌م ڕێژه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێش‌و هه‌ندێك زیادی کردووه، به‌وه‌ی له نۆ مانگی یه‌که‌می 2010 ژماره‌ی منداڵانی له دایکبوو 23670 بووه، به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش 23248 که‌سی به‌رلینی مردوون. واتا به زیاد بونی 422 که‌س.
له پرسیارێکی نوێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ڕوناهی ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد له به‌رلین؟ سه‌رۆکی ده‌زگای ئاماری به‌رلین پرۆفیسۆر دکتۆر ئولریکه ڕۆکمان وتی
من زانیارییه‌کی ئه‌وتۆم نییه، به گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی که بۆ ده‌زگای ئێمه دیاریکراوه پرس له نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب له کاره‌کانی ئێمه نییه، وه‌کو تر به گوێره‌ی یاسای پاراستنی زانیاری ئه‌وروپی کارده‌که‌ین و ئه‌ویش ڕێگره له به‌دواداچون و جیاکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵکو ئێمه ڕه‌چاوی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ین که لێوه‌ی هاتون یان هه‌ڵگری ڕهگهزنامهکهیین.
هه‌روه‌ك له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیادا هاتوه و به پشتبه‌ستن به ئامارێکی خه‌مڵێنراوی ناوه‌ند (سه‌نته‌ری خوێندکارانی کورد) ژماره‌ی کورد له ئه‌ڵمانیا به 800000 مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
له‌م به‌سته‌ره به زمانی ئه‌ڵمانی زانیاری زیاتر وه‌رگره.
زانیارییه‌کان له ماڵپه‌ڕی ده‌زگای ئامار و ماڵپه‌ری ڕوناهی وه‌رگیراوه
سه‌رچاوه‌ی وێنه ماڵپه‌ری ڕوناهی.
Pressemitteilung
Nr. 36 vom 4. Februar 2011
Ausländer in Berlin
Mehr als 457 000 Ausländer aus 190 Staaten leben in Berlin
457 806 ausländische Bürger anderer Staaten mit Hauptwohnung in Berlin gemeldet, das sind 2 381 weniger als im Vorjahr. Der Ausländeranteil ging dadurch von 13,7 Prozent im Vorjahr auf 13,5 Prozent zurück. Im Zuge der Vergabe der einheitlichen Steuer-Identifikationsnummer sind in den Melderegistern besonders viele Ausländer, die nicht mehr an ihrer Meldeadresse anzutreffen waren, von Amts wegen abgemeldet worden. Die Ausländerzahlen der Vorjahre waren insofern überhöht, die aktuellen Werte liegen näher an der Zahl der tatsächlich in Berlin lebenden Ausländer.
Aus den 26 Staaten der Europäischen Union (außer Deutschland) waren 149
726 Bürger mit Hauptwohnung gemeldet, 4 052 (2,8 Prozent) mehr als vor einem Jahr. Damit kommen 32,7 Prozent der in Berlin gemeldeten Ausländer aus Staaten der Europäischen Union. Gut ein Viertel der Unionsbürger sind Polen (40 988 oder 27,4 Prozent). Zahlenmäßig stark vertreten sind auch Italiener (15 842), Franzosen (13 262), Briten (10 191), Bulgaren (9 988) und Griechen (9 301). Gegenüber dem Vorjahr hat sich besonders die Zahl der bulgarischen Bürger erhöht (+1 684 oder +20,3 Prozent), gefolgt von Rumänen (+757), Italienern (+645) und Spaniern (+523).
Aus den übrigen europäischen Ländern sind türkische Staatsangehörige mit 104 556 Personen (22,8 Prozent aller Ausländer) am stärksten vertreten, ihre Zahl ist jedoch im Vergleich zum Vorjahr um 3 444 oder 3,2 Prozent weiter zurückgegangen. Den zweiten Platz nehmen die 19 230 serbischen Staatsbürger ein, unter denen sich jedoch auch Bürger des ehemaligen Serbien und Montenegro befinden, die sich noch bei Bestehen dieses Staates in Berlin angemeldet haben und noch nicht den jeweiligen Nachfolgestaaten zugeordnet sind. Die drittgrößte Gruppe bilden 15 332 Bürger aus der Russischen Föderation.
Die ausländischen Bürger kommen aus insgesamt 190 Staaten. Knapp drei Viertel davon sind Europäer (334 428 oder 73,1 Prozent). Aus asiatischen Staaten stammen 14,5 Prozent, aus Amerika 5,5 Prozent, aus Afrika 3,7 Prozent und vom Fünften Kontinent kommen 0,4 Prozent der ausländischen Bürger. Detaillierte Angaben auf der Ebene der Bezirke sowie der Lebensweltlich orientierten Räume (LOR) sind im gerade erschienenen Statistischen Bericht „Melderechtlich registrierte Ausländer in Berlin“ enthalten.
Pressemitteilung vom Statistischen Landesamtes Berlin-Brandenburg vom 04.02.2011