چالاکییه‌کی تری هه‌فته‌ی کوردی له به‌رلین که ئاماده‌کاری بۆ کرابوو، پاش ڕۆژی ژنانی جیهان له 8.3، مۆدهشۆ (نمایشی جلوبه‌رگی کوردی) له 12.3، یادی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و قامیشلو له 16.3، ڕه‌وشی زمان و په‌روه‌رده‌ی کوردی له 18.3، ئینجا گێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆ و کردنه‌وه‌ی ئاگری شادی.له ئێواره‌ی 20.3.2011 و له پارکێکی ناوه‌ڕاستی به‌رلین، پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشینه و به به‌شداری هه‌زاران کوردی گشت پارچه‌کانی کوردستان و میوانێکی به‌رچاوی ئه‌ڵمان، یادی ئه‌م جه‌ژنه سه‌ره‌کییه‌ی کورد کرایه‌وه.
کوردی گشت پارچه‌کانی کوردستان و جلوبه‌رگی ئاڵ و واڵای نه‌خشینی کوردی و شه‌کاوه‌ی ئاڵای کوردستان جوانترین تابلۆی کوردی له سه‌ر پانتایی ئه‌و پارکه نه‌خشاندبوو، ئاخافتنی گشت دیالێکته‌کان و هه‌وڵدان بۆ له یه‌کتری تێگه‌یشتنی دیالێکته کوردییه‌کانی گشت پارچه‌کان موزیکێکی شادیبه‌خشی ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی کوردی ده‌دا به گوێماندا. منداڵه چاوگه‌شه‌کانی کوردیش په‌پوله ئاسا به ده‌وری یه‌کدا هێنده یاری و سه‌مایان کردبوو کوڵمه‌کانیان گوڵاڵه سوره ئاسا گهشاوهبون.
به‌رنامه‌ی ئه‌م جه‌ژنه به کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ده‌ستیپێکرد، پاشان له سه‌ر ئه‌و شانۆیه‌ی ئاماده‌کرابو وتاری لایه‌نه‌کانی ئاماده‌کار و هاوکاران (که بریتیبون له نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و زۆربه‌ی ناوه‌ند و ڕێکخراوه چالاکه‌کانی به‌رلین و به پشتگیری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی) خوێندرایه‌وه و پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه له ئاماده‌بوان و گشت گه‌لی کورد و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش کرا که هاوده‌م و له‌م ڕۆژه‌دا جه‌ژن ده‌گێڕن. خوازیاری خۆیان بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری ڕه‌وشی کوردستان ده‌ربڕی.
هونه‌رمه‌ندی لاو شاخه‌وان به ده‌نگه پڕسۆزه‌که‌ی سرودی (ئه‌مڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه) ی پیره‌مێردی مه‌زنی چڕی، و چه‌ند موزیکژه‌ن و سترانبێژێکی تریش به گورانی شادی و شایی ئه‌م نه‌ورۆزه‌یان پیرۆزکرد، له نێوانیشیاندا چه‌ندین هۆنراوه و وته‌ی جوان به گوێ ده‌که‌وتن. له هه‌مانکاتیشدا چه‌ند گروپێکی دیلانی کوردی و به لێدانی ده‌هۆڵ و زوڕنا، نمایشی چه‌ند جۆره شاییه‌ك ئه‌م یاده‌یان ڕازانده‌وه.
له‌گه‌ڵ بونی خواردن و خواردنه‌وه پێشانگایه‌کی کتێبیش بۆ نمایش‌کردنی زۆربه‌ی ئه‌و په‌ڕتوکه کوردییانه‌ی له به‌رلین هاتبونه چاپکردن، هه‌روه‌ها مێزێك بۆ نمایش‌کردنی چاپی ئەوروپای رۆژنامەی (رووداو) كە بەهەردوو شێوەزاری سۆرانی و كرمانجی، هەموو رۆژانی پێنجشەممە دەردەچێت هه‌بوو. له ههمانشوێنیشدا چه‌ند مێزێکی تر بۆ نمایشکردن و به‌خشینی ئاڵا و جل و به‌رگ و کاڵای نه‌خشێنراو به ئاڵای کوردستان بو بوه جێگا تێڕامان و دیده‌نی ئاماده‌بوان.
مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز تا دوا ساتی ئاهه‌نگه‌که گه‌شاوه‌بوو، پاش کۆتایی هاتن ئاگرا خامۆشکراو ئه‌و پارکه مه‌زنه پاکژ و ڕێکخرایه‌وه تا ڕۆژی دوایی خه‌ڵکی به پاکی سودی لێببینێت.
ده‌بێت ڕۆڵی پۆلیسی به‌رلینیش له یاد نه‌که‌ین که بۆ چاودێری و پاراستی ئارامی ئه‌و جێیه زۆر هوشیارانه ده‌ست به کاربون.